بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند کە یەکینەکانی پاراستنی گەڵ دوو تانکی سوپای تورکیایان لە دەوروبەری گوندی شران لە سنووری سووریا بە تورکیا لە دەڤەری شاری عەفرین لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەڵەبیان تێکشکاند.
لە لایەکی ترەوە بڕێ سەرچاوەکان لە پێکدادانی توندی نێوان کوردەکان و سوپای تورکیا لە دەڤەری گوندەکانی حەمامی سەر بە جندیرس لە دەڤەری شاری عەفرین لە لای باکووری ڕۆژاوای حەڵەب هەواڵیان دا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو پێکدادانە دوا بە دوابەدوای هەوڵی سوپای تورکیا بۆ چوونە ناو ئەو گوندە ڕووی داوە.
Your Comment